__NOEDITSECTION__ سلێمانی شارێكه له باشووری كوردستان
''تۆ بڵیَی خه‌ڵكی سلیَمانی خویَنه‌واریَكی تیا نه‌بیَ له‌سه‌ر میَژووی شاره‌كه‌یان شتیَ بنوسیَ! ده‌شتیه‌كی لای ئه‌ولا''
شاری سلێمانی له ساڵی ١٧٨٤ له‌لایه‌ن ئیبراهیم پاشای بابان ه‌وه ئاوه‌دانكراوه‌ته‌وه. ئیبراهیم پاشا شاره‌كه‌ی به‌ناوی باوكی‌یه‌وه(سلێمان)پاشا ناوناوه. سلێمانی جگه‌له‌وه‌ی ده‌بێته پایته‌ختی میرنشینی بابان له‌هه‌مانكاتدا ده‌بێته مه‌ڵبه‌ندێكی بازرگانی و ڕۆشنبیری ناوچه‌كه. به‌شه دیالێكتی سۆرانی له‌ناوچه‌كه‌دا په‌ره ده‌ستێنێ و ده‌بێته زمانی خوێندن و نووسین به جورێك كه به‌شه‌دیالێكتی گۆرانی له‌ناوچه‌كه‌دا به‌ره‌و كه‌مبون و نه‌مان ده‌چێت. پاش ڕووخانی میرنشینی بابان له‌ساڵی ١٨٥١ وه له‌ناوچوونی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی، شاری سلێمانی ده‌خرێته‌سه‌ر كۆماری عێراقی ئه‌مڕۆ.
له ساڵی ١٩٢٢ تا ١٩٢٤ شاری سلێمانی پایته‌ختی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی مه‌لیك مه‌حمود(شێخ مه‌حمودی حه‌فید) بووه. شاری سلێمانی جگه‌له‌وه‌ی لانكه‌ی ڕۆشنبیرو تێكۆشه‌رانبووه، مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵگیرسانی شۆڕش‌و ڕاپه‌ڕینش بووه له‌مێژووی كوردستاندا.
حاجی تۆفیق پیره‌مێرد
فایه‌ق بێكه‌س بێكه‌س
Sulaymaniyah | Silemani | Sulaymaniyah | Suleimaniya | شهر سلیمانیه | Silêmanî | Suleimania | As-Sulaymaniyah
This article is licensed under the GNU Free Documentation License.
It uses material from the
"سلێمانی".
Home Page • arts • business • computers • games • health • hospitals • home • kids & teens • news • physicians • recreation• reference • regional • science • shopping • society • sports • world